نیۆیۆرک تایمز : ئێستا باشترین کاتە بۆ بەئامانج گرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران

پەیامی کورد   ...   نیۆیۆرک تایمز: ئێستا باشترین کاتە بۆ بەئامانج گرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی باڵای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بارودۆخی ئێستا دەرفەتێکی بێ وێنەی بۆ لەناوبردنی دامەزراوە سەرەکییە ناوەكییەكانی  کۆماری ئیسلامی ڕەخساندووە. ئەم بەرپرسانە پێیان وایە هیچ کاتێک لە ڕابردوودا وەک ئەمڕۆ بۆ ئۆپراسیۆنێکی لەو شێوەیە گونجاوتر نەبووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئیسرائیل بۆ ئەوەی ئەم ئەرکە بە سەركەوتوویی ئەنجام بدات، پێویستی بە پشتیوانی لۆجیستی و كەرستەی پێشكەوتووی ئەمریكا هەیە.

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو نامەیەی کە دۆناڵد ترامپ بۆ ڕابەری کۆماری ئیسلامی ناردووە، ڕەنگە هەوڵێکی سەرەتایی بێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی کە ئایا لاوازییە نوێیەکانی تاران، ئێران بەرەو دانووستان پاڵدەنێت یان نا.


ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە