نیۆیۆرک تایمز : ئەو کەسەی کە بەڵگەنامەکانی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران دزەپێکرد، دەستگیرکرا

پەیامی کورد   ...   نیۆیۆرک تایمز : ئەو کەسەی کە بەڵگەنامەکانی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران دزەپێکرد، دەستگیرکرا

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز نووسیویەتی: بەرپرسێکی باڵای سی ئای ئەی بە تۆمەتی دزەپێکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکان کە گوایە پلانەکانی ئیسرائیلیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران نیشانداوە لە ووڵامی هێرشێکی مووشەکی سەرەتای ئەمساڵدا. ئەم هەواڵە لەسەر بنەمای بەڵگەنامەی دادگا و لێدوانی کەسانێکە کە ئاگاداری ئەم بابەتەن.

پێنتاگۆن بە فەرمی ڕەتیکردەوە ئاریان تەباتەبایی تۆمەتبار بووبێت لە دۆسیەی ئاشکراکردنی بەڵگەنامەکانی پلاندانانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.

پات ڕایدەر ووتەبێژی پنتاگۆن ڕۆژی سێشەممە ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە گوایە بەرپرسێکی باڵای پێنتاگۆن گومان دەکرێت لە پشت ئاشکراکردنی پلانەکانی ئیسرائیل ەوە بێت بۆ هێرشێکی گومانئاوی دژی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە بەردەوامە: ئەم بەرپرسە، ئاسیف و... ڕەحمان هەفتەی ڕابردوو لە دادگای فیدراڵی ڤێرجینیا بە دوو تۆمەتی هەڵگرتن و گواستنەوەی زانیاری بەرگری نیشتمانی بە ئاگاداری تۆمەتبار کرا. ڕۆژی سێشەممە لەلایەن FBI لە کەمبۆدیا دەستبەسەر و بۆ دادگاییکردنی بۆ دادگای فیدراڵی لە گوام بردراوە.

بەڵگەنامەکان لەلایەن دەزگای نیشتمانی ژێئۆفەزایی-هەواڵگرییەوە بەرهەم هێنراون، کە شیکاری وێنە و زانیارییە کۆکراوەکانی مانگە دەستکردە سیخوڕییەکانی ئەمریکا دەکات و پشتگیری لە ئۆپراسیۆنە نهێنی و سەربازییەکان دەکات.

 ڕەحمان کە لە دەرەوەی ووڵات لە دەزگای سی ئای ئەی کاری کردووە، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە لە گوام دەربکەوێت.

ئەو زانیاریانەی لەم بەڵگەنامانەدا هاتووە، زۆر نهێنین و لێکدانەوەکانی وێنە مانگی دەستکرد لەخۆدەگرێت کە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئیسرائیل ڕەنگە هێرش بکاتە سەر ئێران. ئەم زانیاریانە مانگی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرفراوان لە تێلێگرام بڵاوکرایەوە. پێشتریش بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایانگەیاندبوو کە نازانن ئەو بەڵگەنامانە لە کوێوە هاتوون و لە هەوڵی دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەسڵی دزەپێکردنەکەن.

بەڵگەنامەکانی دادگا نیشان دەدەن کە ڕەحمان مووڵەتی ئەمنی زۆر نهێنی هەبووە لەگەڵ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری هەستیار و نهێنی؛ کە ئەمەش بۆ زۆرێک لە کارمەندانی سی ئای ئەی کە مامەڵە لەگەڵ بابەتە نهێنییەکان دەکەن باو و ئاساییە.

سی ئای ئەی ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک بدات.

FBI مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە ئاشکراکردنەکە دەکەن و ڕایگەیاندووە، "لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە وەزارەتی بەرگری و کۆمەڵگەی هەواڵگری کاردەکەین".

نووسینگەکە بەرپرسیارە لە لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی یاسای سیخوڕی، کە ڕاگرتنی بێ مووڵەتی زانیارییەکانی پەیوەست بە بەرگری کە دەتوانێت زیان بە ئەمریکا بگەێنێت یان یارمەتی نەیارانی بیانی بە تاوان دەزانێت.


ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە