نیۆیۆرک تایمز : بەڵێنی ترامپ بۆ دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێی دەسەڵاتی مەسیحی و دەستڕاگەیشتن بە کۆشکی سپی ڕاستەوخۆ
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە بەڵێنی ترامپ بۆ دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێی دەسەڵاتی مەسیحی و دەستڕاگەیشتن بە کۆشکی سپی ڕاستەوخۆ
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ووڵاتە هەرگیز ڕێگە نادات حەماس کۆنترۆڵی غەززە بکاتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ئیسڕائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند: هەرگیز ڕێگە بە حەماس نادەین بگەڕێتەوە غەززە. پێویستە ئەم بزووتنەوەیە لەناوببرێت و ئەڵتەرناتیڤێکی بۆ درووست بکرێت و دیلەکانی ئیسرائیل ئازاد بکرێن.
ئیسرائیل کاتس پێشتر خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی فەلەستین بوو و ڕایگەیاندبوو کە نابێ ڕێگە بە درووستکردنی دەوڵەتی فەلەستینی بدرێت و ئۆردوگای جێنین لە کەرتی ڕۆژئاوا وەک غەززە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە تاوانەکانی بەرامبەر بە پەنابەرانی کەرتی غەززە. لە کاتێکدا ٣٩٥ ڕۆژ بەسەر شەڕی غەززەدا تێپەڕیوە، ناوچەکانی باکووری کەرتی غەززە بە تایبەت بەیت لاحیە و جەبەلیا لە ژێر هێرشی توونددان.
ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە