نیۆیۆرک تایمز : ترامپ ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە ڕێککەوتنی کەشوهەوای پاریس بکشێتەوە

پەیامی کورد   ...   نیۆیۆرک تایمز : ترامپ ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە ڕێککەوتنی کەشوهەوای پاریس بکشێتەوە

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز نووسیویەتی، تیمی گواستنەوەی ترامپ پلان و فەرمانی جێبەجێکردنیان ئامادەکردووە بۆ کشانەوە لە پەیماننامەکە و کەمکردنەوەی شوێنەوارە نیشتمانییەکان بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ کونکردنی نەوت و کانزاکان لە ئەمریکا خۆش بکەن.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، چاوەڕوان دەکرێت ترامپ مووڵەتی نوێ بۆ تێرمیناڵەکانی هەناردەکردنی گازی سرووشتی ببەستێت و هاوکات ستانداردە تووندەکانی پیس بوونی هەواش لاببات.

ئیدارەی ترامپ لە ساڵی 2019 کشانەوەی خۆی لە ڕێککەوتنی پاریس ڕاگەیاند، بەڵام ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە مانگەکانی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکەیدا و دوای 107 ڕۆژ لە کشانەوەی لە ڕێککەوتنی پاریس گەڕایەوە سەر ئەم ڕێککەوتنە.

ڕێککەوتنی کەشوهەوای پاریس کە بە "رێککەوتنی پاریس"یش ناسراوە، لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەش وهەوا (UNFCCC) سەبارەت بە کەمکردنەوەی دەردانی گازی گوڵخانەیی و هەندێک بابەتی پەیوەندیدارە، کە لەلایەن نوێنەرانی… 197 وڵات لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2015 دانوستاندن و بە کۆدەنگی لە پاریس پەسەندکرا.

یەکێک لە میحوەرە گرینگەکانی ئەم ڕێککەوتنە بریتییە لە سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی تێکڕای پلەی گەرمی بەرگەهەوای زەوی بۆ کەمتر لە ٢ پلەی سەدی و بە شێوەیەکی سەرەکی هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی پلەی گەرمی لە ئاستی ١.٥ پلەی سەدی تا کۆتایی ئەم سەدەیە، ئەگەرنا تێکڕای پلەی گەرمی بەرگەهەوای زەوی، بە بەراورد بە سەردەمی پێش پیشەسازی، دەگاتە زیاتر لە ٣ پلەی سەدی.

لە ئامانجە گرینگەکانی ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانە بۆ ڕاگرتنی دەردانی گازی گوڵخانەیی لە ووڵاتان بە زووترین کات و جێبەجێکردنی بەرنامەکان بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٥٠دا هاوسەنگییەک لە نێوان ڕێژەی دەردانی گازی گوڵخانەیی و دووبارە هەڵمژینی درووست بکرێت ، و دوای ئەوە، بڕی دەردانی گازی گوڵخانەیی وردە وردە دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی کەمکردەوە بۆ سفر.


ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە