نێردەی ئەمریکا ئاگربەستێکی سەرتاسەری لە سووریا ڕاگەیاند

پەیامی کورد   ...   نێردەی ئەمریکا ئاگربەستێکی سەرتاسەری لە سووریا ڕاگەیاند

تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە هەموو لایەنە ناکۆکەکانی ئەو ووڵاتە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی کردەوە دوژمنکارییەکان.

بەپێی ڕاگەێندراوێک کە باراک لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاوی کردووەتەوە، ئاگربەستەکە لە کاتژمێر ٥ی ئێوارەی دوێنێ بە کاتی دیمەشق دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

باراک نووسیویەتی: "ئاڵۆزبوونی دوژمنکارییەکان تەنها بە ڕێککەوتنێک بۆ وەستاندنی تووندوتیژی، پاراستنی بێتاوانان، ڕێگەدان بە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان و دوورکەوتنەوە لە مەترسی، کۆنترۆڵ دەکرێت."

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە هەنگاوی داهاتوو بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان بریتی دەبێت لە ئاڵوگۆڕکردنی تەواوەتی بارمتە و دەست بەسەرکراوان، کە ئاماژەی بەوەدا کارە لۆجیستییەکانی لە قۆناغی جێبەجێ کردن دایە.


ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە