نێچیرڤان بارزانى : داوا له خه‌ڵكى سلێمانى ده‌كه‌م ئه‌م جاره ده‌نگ به پارتى بده‌ن
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى: داوا له خه‌ڵكى سلێمانى ده‌كه‌م ئه‌م جاره ده‌نگ به پارتى بده‌ن
دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەنێو ئاپۆرای جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بۆ پشتیوانی کردن لە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای له جه‌ماوه‌رى دڵسۆز و خۆڕاگر و خۆشه‌ویستى سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌ڕین كرد، دەرفەت بدەنە پارتی بۆ ئەوەی لە ئاڵۆزیی سیاسی و هاتوهەواری بێهوودەی كە لەم دەڤەرە دەكرێت، ڕزگارتان ببێت گوتیشی، پارتی چاوی لە پشتگیریی ئێوەیە و داواتان لێ دەكات متمانه بەم هەڤاڵانە بكەن و ئەمانە دەتوانن سەربەرزانە سلێمانی لە قۆناغی ئێستا بگوازنەوە بۆ قۆناغێكی باشتر و ڕێكوپێكتر. كەی ئەو ڕۆژەیە، ئەو ڕۆژەی كە هەموو لایەك بەرەو سندووقەكانی دەنگدان بچن و پەیامی ئێمە وەرگرن و داواكاریی ئێمە وەرگرن، ئەو ڕۆژە، 20ی ئەم مانگەیە. 20ی ئەم مانگە ئەو ڕۆژەیە بۆ بەهێزكردن، ناونیشانی ئەو بەهێزكردنەش دیارە، لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستانە.
ده‌قی ووتاره‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانى جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:
جه‌ماوه‌رى دڵسۆز و خۆڕ‌اگرى پارتى،
خه‌ڵكى ئازیز و خۆشه‌ویستى سلێمانى،
هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌ڕین..
ئێواره‌تان باش..
وه‌ك هه‌میشه زۆر خۆشحاڵم كه له شارى سلێمانیی خۆشه‌ویست و نازدارى سلێمانی لێرە لەگەڵتان كۆدەبمەوە. هەر جارێك كه دێمە سلێمانی، نەك هەر یادگارییەكانی خزمایەتی و هاوشارییم، بەڵكو پەیوەندیی دێرینی پارتی و بارزانیی نەمر دێتەوە بیر هەموومان.
پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ سلێمانی، پەیوەندیی خەبات و هاوکارییە. لە کاتی شێخ مەحموودی نەمر و شێخ و گەورەی ڕۆحیمان، شێخ ئەحمەدی بارزان، لەو كاتەوە ئەو پەیوەندییە دروست بووە. ساڵانی سییه‌كان، ڕژێمی پاشایەتی له عێراق، بارزانی و هەڤاڵانی دوورخستەوە بۆ شاری خۆشەویستی سلێمانی، بەڵام سلێمانی نه‌بووه مەنفا بۆیان، سلێمانی بووه مەئوا بۆ بارزانیی نەمر و ئەوانەی كە دوورخرابوونەوە.
ئەشرافەکانی سلێمانی و خەڵکی زەحمەتکێشی شار، باوەشی کوردستانیانەی خۆیان بۆ بارزانییەکان کردەوە. گەنجە شۆڕشگێڕەکانی سلێمانی گیانی خۆیان کردە قەڵغانی پاراستن و دەربازکردنی بارزانی. شوێنی ماڵەکەی بارزانیی نەمر ئێستاش لە شاری خۆشەویستی سلێمانی و لە گەڕەکی مەڵکەندی ماوە. هەر لەبەر خۆشەویستیی بۆ سلێمانی، دوای ئەوە پەیوەندیی خزمایەتی و بنەماڵەیی لەگەڵ سلێمانیدا، دروست کرد.
لە ساڵی ١٩٥٨یش، دواى گەڕانەوەی لە یەکێتیی سۆڤیەت، مه‌به‌ستى بوو، خێرا هاتە سلێمانى و لە ماڵی شێخ لەتیفی حەفید دابەزی، بۆ گەیشتن بە خەڵکی شار و نوێکردنەوەی پەیوەندی و خۆشەویستی لەگەڵیان. بۆیه پارتى و بارزانییەکان مێژوویەکی تایبەتیان هەیە لەگەڵ سلێمانی و ئه‌م ناوچه‌یه‌دا، ئەو مێژووە زۆر تایبەتە و كه‌س و هیچ لایەنێك ناتوانێت درز بخاته ئەو پەیوەندییەی كە لەگەڵ سلێمانیدا هەیە.
خەڵکی سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری کوردپەروەرن، نیشتمانپەروەرن، ئازادیخوازن. بۆیه نەک تەنها پێشوازییان لە بارزانییەکان کرد، بەڵکو دژی خواستی حکوومەتی بەغدا، لەبری ئەوەی سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه بکەن، کۆمەکیان کردن. بیروبۆچوونی بارزانییەکانیان گەیاندە بەشێکی زۆر له خەڵکی ڕۆشنبیر و چالاک و نیشتمانپەروەری ئەم دەڤەرە.
هه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندى و دڵسۆزییه‌ى خه‌ڵكى سلێمانى بوو بۆ كوردایه‌تى، بۆ پارتى و بۆ بارزانى كه دواتر بە دەنگی زوڵال و بە یەك دەنگ هاواریان دەکرد:
پێشڕەوی کورد پارتییە،
سەرۆکمان بارزانییە.
دەیانزانی ڕێبازى بارزانى و پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێبازى كوردایه‌تییه، ڕێبازى نیشتماپهروهرییه، نوێنەرایەتیی خه‌ون و خۆزگه و هیوا و ئومێدى سەرتاسەری کوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كانى دەکه‌ن. هەر لەبەر ئەوەش خەڵكی سلێمانی ئەو ڕێگەیان هەڵبژارد.
ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى خۆشه‌ویستیى پارتى له سلێمانى و ته‌واوى ئه‌م ده‌ڤه‌ره، ئێوه‌ى دڵسۆز و وه‌فادار، ئێوه‌ى خۆڕاگر، هه‌میشه له‌به‌ر پارتیبوونتان باجى زۆرتان داوه، ناچار بوون به‌رگه‌ى زۆر گوشارى ده‌روونى بگرن، له هه‌موو ئیمتیازات و خێرێكى ئه‌م دهڤهرەش بێبه‌ش بوون. ئێستاش ئێوه‌ى ئازیز، ئێوەی خۆشەویست نموونه‌ى به‌رده‌وامیى ئه‌و په‌یوه‌ندییه ڕۆحى و دێرینه‌ن لە سلێمانی، ئێوە نموونەی ئەو پەیوەندییە ڕۆحییەن له‌گه‌ڵ پارتى و لەگەڵ بارزانى.
بۆیه ئه‌مڕۆ لێره، له خزمه‌ت ئێوه و خه‌ڵكى ئازیزى سلێمانى و ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا ده‌ڵێین:
پارتى ئامانجى ئه‌وه‌یه و هه‌میشه كارى كردووه حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكى سه‌رانسه‌رى له هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت كه بتوانێت وه‌ك یه‌ك و بە بێ جیاوازیی دەڤەرەكان خزمه‌تی هه‌موو ناوچهیەكى كوردستان بكات.
خه‌ڵكى سلێمانى و ئه‌م ناوچه‌یه باجى زۆرى ململانێ و گرژى و ئاڵۆزیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و ڕكابه‌ریى نێوانیانى داوه و ده‌دات كه جگه له زیان، هیچ سوودێكى بۆ خەڵكی ئەم دەڤەرەی تێدا نه‌بووه. پارتى كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى چیتر خه‌ڵكى سلێمانى و ئه‌م ناوچه‌یه نه‌بنه قوربانیى ململانێ و ناكۆكیى سیاسیى.
سلێمانی و ئەم دەڤەرە بەگشتی، بە ڕۆڵى گەورەی لە مێژووی سیاسی و فەرهەنگی و ڕووناكبیریی ئەم گەلەدا، شایستەی باشترین ژیان و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزەرانییە.
دڵنیا بن سلێمانی دەتوانێت زۆر پێشکەوتوتر بێت لەوەی كە ئێستا هەیە، سلێمانی دەتوانێت داهێنەری زیاتری هەبێت، لەبەرئەوەی نەوەی تازه‌ى سلێمانی چاوی لە پێشکەوتنە، له ئاوەدانییە، نەک ئاڵۆزی و هاتوهاوارى بێهووده كە هیچ جێگایەك ناگرێت. دڵنیاتان دەكەینەوە پارتى په‌رۆشى ئه‌وه‌یه كە بتوانێت گەورەترین خزمه‌ت پێشكەش به سلێمانى بكات.
ئەمڕۆ كە هاتم بۆ سلێمانی، گوێم لێ بووە، لێره لە سلێمانی شتێكیان دەگوت:
دەیانگوت هەموومان بۆ ئاوەدانی، بۆ خزمەت پارتیبوونێک قەرزدارین. بۆیه خه‌ڵكی شاری خۆشەویستی سلێمانی و ئەم دەڤەرە، داوا له ئێوە، لە سلێمانى و ئه‌م ناوچه‌یه به‌گشتى ده‌كه‌م، ئه‌م جارەیان، بۆ یەك جاریش بێت، پارتى تاقى بكه‌نه‌وه، پارتی تاقی بكەنەوە و بۆ یەك جاریش بێتئەم دەرفەتە بدەن بە پارتی. ئەم دەرفەتە بدەن بە پارتی و ده‌ستى پارتى لەم دەڤەرە به‌هێز بكه‌ن بە دەنگدانی خۆتان لە ڕۆژی دەنگدان، ئینجا خەڵكی خۆشەویستی ئەم دەڤەرە، ئینجا ئێوە دەتوانن دوایی ئه‌نجامه‌كانیان ببینن. دڵنیاتان دەکەینەوە پارتى له ئاست به‌ڵێنه‌كانیدا ده‌بێت و دڵنیاتان دەكەین بۆ ئاوەدانی، بۆ خۆشگوزەرانیی ئەم دەڤەرە درێغی ناكات و هەردەم بە پشتیوانیی ئێوە جێبەجێی دەكات.
دەرفەت بدەنە پارتی بۆ ئەوەی لە ئاڵۆزیی سیاسی و هاتوهەواری بێهوودەی كە لەم دەڤەرە دەكرێت، ڕزگارتان ببێت. پارتی چاوی لە پشتگیریی ئێوەیە و داواتان لێ دەكات متمانه بەم هەڤاڵانە بكەن و ئەمانە دەتوانن سەربەرزانە سلێمانی لە قۆناغی ئێستا بگوازنەوە بۆ قۆناغێكی باشتر و ڕێكوپێكتر. كەی ئەو ڕۆژەیە، ئەو ڕۆژەی كە هەموو لایەك بەرەو سندووقەكانی دەنگدان بچن و پەیامی ئێمە وەرگرن و داواكاریی ئێمە وەرگرن، ئەو ڕۆژە، 20ی ئەم مانگەیە. 20ی ئەم مانگە ئەو ڕۆژەیە بۆ بەهێزكردن، ناونیشانی ئەو بەهێزكردنەش دیارە، لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستانە.
خەڵکی سلێمانى و هەڵەبجە، گه‌رمیان، پێنجوین و ڕاپەڕین، سەیدساق، ڕانیە و قەڵادزێ، دوکان و دەربەندیخان، هەورامان و خورماڵ، چەمچەماڵ و قەرەداخ، عەربەت و کەلار، بیارە و تەوێڵە و هه‌موو شارۆچکە و گوندێکی دیکەی کوردستانپارێز، شەهیدپارێز، ئەنفالکراو، بەر چەکی کیمیاوی کەوتوون، هه‌موویان شایسته و شایانى كار و خزمه‌تى زیاترن كە بۆیان بكرێت. پارتی دیموكراتی كوردستان بە کردار سەلماندوویەتی كه دەتوانێت له ئاست ئەو چاوەڕوانییە بێت ئەوەی كە خەڵكی كوردستان بەگشتی و دەڤەری سلێمانی بەتایبەتی هەیانە. ئەنجامی کارەکانی شاهیدی دەدەن کە بەڵێن و کار و ئەنجام، شایستەی پارتین.
دەزانم خەڵکی ئەم ناوچەیە زۆر جار دەڵێن: بەڵێنی گەورەمان پێدراوە. بەڵێنی ئەم جارە جیاواز دەبێت؟ پێتان دەڵێن، پێتان ده‌ڵێم: دەنگ بدەن بە پارتی. به‌ڵێن ده‌ده‌ین لەچوار ساڵی داهاتوودا بیسەلمێنین کە دەنگدان بە پارتی جیاواز دەبێت‌و لەهه‌موو بواره‌كانی خزمەتدا ڕهنگدانهوهكەی ده‌بینن.
جه‌ماوه‌ر و ئاماده‌بووانى ئازیز،
خه‌ڵكى خۆشه‌ویستى سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین.
ئارامى و ئاوه‌دانى، پێكه‌وه‌یى و خۆڕ‌اگرى.
ئه‌مه دروشمى پارتیمانە. ئه‌مه فه‌لسه‌فه و دنیابینى و پلان و به‌رنامه‌ى پارتییە، پارتی پێى وایه كوردستان پێویستى به‌م تێگه‌یشتن و بەم چه‌مكانه‌یه. بۆیه پارتى له‌گه‌ڵ دروشم و گوتارى خۆیدا ڕاستگۆیه، ئێمە ئەم دروشمەمان هەڵگرتووە بە ڕاستگۆیی وه‌ك هه‌میشه‌ش به‌رپرسیارانه له‌گه‌ڵیدا ڕه‌فتار ده‌كەین.
له ئارامیدا ده‌رفه‌تى پێشكه‌وتن و پهرپێدان و گه‌شانه‌وه‌ى ڕاسته‌قینه بۆ هه‌موو بواره‌كانى ژیان ده‌ڕه‌خسێت. ئارامى، جوانى و خۆشى و دڵنیایى و چێژوه‌رگرتن له ژیان به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، ئازادى و دیموكراسى تۆكمه‌تر ده‌كات. ڕێگه و ده‌رگه‌ى داهێنان به‌سه‌ر مرۆڤدا ده‌كاته‌وه. وا ده‌كات به ئومێد و بە هیوایه‌كى زیاترەوە بەرەو ئایندە بڕوانێت.
ئارامى له‌گه‌ڵ خۆیدا ئاوه‌دانى ده‌هێنێت، ئاوه‌دانیش وڵات بنیات ده‌نێت، پێشی ده‌خات، جوانی ده‌كات، ده‌رفه‌تى كار دروست ده‌كات، كولتوور و ئاستى ژیان به‌رز ده‌كاته‌وه، لە هەمووشی گرنگتر ئینتیما و خۆشه‌ویستى بۆ خاك زیاتر و متمانه و بڕوابه‌خۆبوونیش به‌هێزتر ده‌كات. بیرى باش و بنیاتنه‌ر فراوانتر و وزه‌ى ئیجابى بۆ باشتركردنى ژیان زیاد ده‌كات.
پێكه‌وه‌یى، پێكەوەیی كە یەكێكە لە دروشمەكانی پارتی، گه‌ل و وڵات به‌هێز ده‌كات. مانه‌وه و سه‌ركه‌وتن له پێكه‌وه‌ییدایه. پێكه‌وه‌ییى هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى كوردستان، پێكه‌وه‌ییى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان، چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه، هه‌وڵ و كار و كۆششى پێكه‌وه‌ى هه‌مووان، تاقه ڕێگه‌یه بۆ مسۆگه‌ركردنى مافه‌كان و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان.
كوردستان وڵاتى هه‌مووانه و پێویستى به پێكه‌وه‌ییى هه‌مووانه، بۆیه پارتى لەم ڕوانگەیەوە ده‌ستى ئاشتى و هاوكارى بۆ هه‌موو لایەك درێژ ده‌كات.
خۆڕ‌اگرى، مانه‌وه و ژیانه، سه‌فرازى و سه‌ربه‌رزییه. بڕواى ته‌واو و به‌هێزمان به ڕه‌وایى و دروستیى دۆزى گه‌له‌كه‌مان و بە مافه‌كانى، هه‌میشه واى كردووه و وا ده‌كات پارتى بۆ به‌رگرى و پارێزگاریكردن له بوون و لە مانه‌وەی و ماف و ژیانى خه‌ڵكى كوردستان، به هه‌ر نرخێك بێت، خۆڕاگرە و بە خۆڕاگریش دەمێنێتەوە.
مێژوو شاهیده، خۆڕ‌اگرى و ئیراده‌ى پته‌و یه‌كێكه له خه‌سڵه‌ته هه‌ره به‌رزەكانی پارتى كه واى كردووه به‌رگه‌ى سه‌رسه‌خترین دوژمن و نه‌یاره‌كانى كوردستان بگرێت و به پشتگیریى گه‌ل، بە پشتگیریی ئێوەی خۆشەویست، هه‌میشه سه‌ركه‌وتووانه ههستاوەتەوە.
به‌رنامه و بڕواى پارتى بۆ خه‌ڵكى كوردستان ئاوه‌دانى و ئارامییه، نه‌ك وەك دروشمی هەندێك لایەن كە باسی ڕووخاندن دەكەن!
ههڤاڵینە،
به‌ڕێزان..
ئێمه دڵنیا و بێگومانین له وشیارى و ئاگایى و زیره‌كیى خه‌ڵكى سلێمانى و ئه‌م ده‌ڤه‌ره و ته‌واوى كوردستانییان كه ڕۆژى ده‌نگدان ویژدانى خۆیان ئاسووده ده‌كه‌ن. ده‌زانین ئه‌وان به قسه و دروشمى به‌تاڵ و به گوتارى ناواقعیى بێ ناوهڕۆك، خەڵكی كوردستان بەم دروشمانە هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێت. خەڵكی كوردستان به لۆژیك بیرده‌كه‌نه‌وه، بە عەقل بیردەكەنەوە، پەیامی ڕووخێنەر لە سایكۆلۆجییەتی خەڵكی كوردستاندا جێی نابێتەوە.
بۆیە پەیامی ئێمە پەیامی ئاوادانییە، بۆیه (20)ى ئۆکتۆبەر، خەڵکی شار‌و دەڤەری سلێمانیی خۆشەویست، شاری ڕۆشنبیری و نەبەردی، خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و ڕاپه‌رین، بڕیارى دروستى خۆى ده‌دات و لەم چوارچێوەیەدا ده‌نگ به لیستى (190)ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌دات.
ئه‌زموونى خه‌ڵكى كوردستان و مێژوو شاهیدن كه پارتى حزبى بهرپرسیاریهتییە، پارتی حزبی كار و كرداره. ڕێز له خه‌ڵكى كوردستان و لە ده‌نگده‌رانى ده‌گرێت. حزبێك نییه دوو هه‌فته به‌رله هه‌ڵبژاردن خۆى له هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك بێبه‌رى بكات، ئینجا پێى وابێت كە خه‌ڵك بڕواى پێ ده‌كه‌ن و به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕێت! ئێوە هەڵە بیردەكەنەوە، گەلی كوردستان هۆشیارە، گەلی كوردستان وریایە.
پارتى هه‌رگیز و هەرگیز له به‌رپرسیاریه‌تى ڕاینه‌كردووه و ڕاناكات. چونكه كار و خزمه‌ت ئه‌ركى پارتییه و هیچ منه‌تیشی تێدا نییه. پارتى خزمه‌تكارى خه‌ڵكه و منه‌تى كار و خزمه‌تێك به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه ناكات.
له ڕۆژى دروستبوونییه‌وه تا ئه‌مڕۆ، كاروانێك شه‌هید و قوربانى له‌پێناو كوردستان و ئازادیى گه‌له‌كه‌یدا پێشكه‌ش كردووه. ئه‌مڕۆش به سه‌ربه‌رزییه‌وه، به شانازییه‌وه، به ههگبهیهكى پڕ له ده‌سكه‌وت، داوا ده‌كات، بۆ كار و خزمه‌تى زیاتر، بۆ پێشكەوتنی كوردستان، بۆ پێشكەوتنی ئەم دەڤەرە، داوا لە خەڵكی ئەم دەڤەرە دەكات ده‌نگى پێ بده‌ن، دەنگ بە لیستی 190ی پارتی بدەن.
خۆشه‌ویستان،
خەڵكی خۆشەویستی كوردستان،
خەڵكی خۆشەویستی سلێمانی و ئەم دەڤەرە..
ئێمه زیاده‌ڕۆیى ناكه‌ین كه ده‌ڵێین: سه‌ركه‌وتنى پارتى، واته سه‌ركه‌وتنى كوردستان. به‌هێزیى پارتى، به‌هێزیى كوردستانه، مسۆگه‌ریى ماف و پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان و خوێنی شەهیدانە. سه‌یرى مێژوو و ئه‌زموونى حوكمڕانى و ده‌ستكه‌وته‌كانى پارتى بكه‌ن، خۆتان، گەلی كوردستان، هەڤاڵان، خەڵكی شاری سلێمانی، خۆتان ئه‌و ڕاستییه ده‌بینن.
ته‌نانه‌ت دوژمنان و ناحه‌زانى كوردستانیش ئه‌و ڕاستییه بە باشی ده‌زانن، بۆیه دوژمنانی كوردستانیش هه‌میشه پارتییان كردۆتە ئامانج. ئه‌وانیش ده‌زانن بە حیسابى خۆیان، بچووككردنه‌وه و شكاندنى پارتى، واته بچووككردن و شكاندنى كوردستانە، به‌ڵام بێگومان هه‌رگیز بە دڵسۆزیی ئێوە، بە پشتیوانیی ئێوە، هەرگیزاو هەرگیز ئەو ڕۆژە نابینن و نە پێیان نه‌كراوه و نە پێشیان دەكرێت، پارتى به‌هێزە بە پشتیوانیی گەلی كوردستان، پارتی بە هێزە بە دڵسۆزیی ئێوەی خۆشەویست، به قاره‌مانیه‌تیى پێشمه‌رگه، به دڵسۆزى و وه‌فاداریى جه‌ماوه‌ری كوردستان. پارتى هه‌ر ده‌مێنێت، گه‌وره‌تر و به‌هێزتر ده‌بێت.
بۆیه داواتان لێ ده‌كه‌م، داوا له قوتابیان و لاوان و ئافره‌تان، له پیاوان و ژنان ده‌كه‌م، ڕۆژى (20)ى مانگ بڕیارى دروستى خۆتان بده‌ن. بچنه سه‌ر سه‌ندووقی دەنگدان، ئەم دەرفەتە بە پارتی بدەن بۆ یەكەم جاریش بێت، ده‌نگ بدەن به لیستى (190)ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.
هه‌ڤاڵان..
خه‌ڵكى خۆشه‌ویستى سلێمانى،
ئەوانەی بە پۆپۆلیزم و فریودانى خه‌ڵك سه‌رده‌كه‌ون، زۆر زووش ده‌كه‌ون. ڕووى قسه‌م به‌تایبه‌تى له گه‌نجانه، ئێوەی گەنجان. ده‌بێ به‌تایبه‌تى گه‌نجان ئاگادار بن و به قسه و جووڵه‌ى بێ ناوهڕۆك و به‌تاڵ فریو نه‌خۆن و هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن. ئه‌وه‌ى به كه‌ڵكى ئه‌وان و دواڕۆژى ئه‌وان و كوردستان دێت، تەنیا و تەنیا كار و كرداره. پارتی حزبی پرۆژە و كار و کردارە.
بۆیه ئێوە كە دەچنە ناو خەڵك، ئێوە كە دەچن خەڵك لەم دەڤەرە دەبینن، لە سلێمانی، لە هەڵەبجە و لە هەموو شوێنەكان، پێیان بڵێن:
پارتی ئەو پرۆژانە تەواو دەکات کە دەستی پێکردوون، ئەوانەش دەستپێدەکەین کە نەمانکردووە.
پارتى لە تاریکترن مێژووی سیاسیى كوردستاندا چرایەکی ڕۆشنکەرەوە و درەوشاوە بووە، دژی ملکەچی، لەپێناو خۆڕاگری، ئازادی، دیموکراسی و دادپەروەریدا، سەرەڕای هەموو ئەو فشارانەی كە هەیە لەم دەڤەرە لەسەر پارتی، ئێوە جەماوەری پارتی نموونەی ئەو خۆڕاگرییەن، بۆیه دڵنیا بن کە ئەوپەڕی هەوڵ و توانا، ئەزموون و شارەزاییی خۆمان بەکار دەهێنین بۆ پتەوکردنی بنەماكان و میکانیزمی سیستەمی دیموکراسی لەپێناو باشتركردنی خزمەت بۆ گشت ناوچە و پێکهاته‌كانی کوردستان.
پارتی، بە هاوکاری و پشگیریی هه‌موو پێکهاتەکانی کوردستان، قۆناخی شۆڕش و ڕاپەڕینی گەیاندۆتە ساخکردنەوەی حکومڕانی لەسەر سه‌ندووقی دەنگدان. لە ساڵی نەوەد و یەكەوە جەنابی سەرۆك بارزانی، سەرۆكی پارتی ئەو پێشنیارەی كرد كە دەبێت كێشەكان لە ڕێگەی سەندووقی دەنگدانەوە یەكلا بكرێنەوە و هیچ كه‌س و لایه‌نێك نەسڕێتهوه. ده‌ستى ئاشتى و پێكه‌وه‌یى و هاریكارى بۆ هه‌مووایان درێژ ده‌كەین. پارتى ده‌یه‌وێ حوكمڕانییه‌كى دروست له كوردستان بێته دى كه بتوانێت خزمه‌تى باشتر بكات، كوردستان و مافه‌كانى بپارێزێت، داهاتوویه‌كى گه‌شتر بۆ وڵاتەكەمان مسۆگه‌ر بكات.
لە حکومڕانیماندا ئێمە بێ کەموکورتی نەبووین و نابین. ئێوەش ئەم ڕاستییە لە هەموو کەس باشتر دەزانن. بەڵام ئەوەی لە دید و بۆچوون و هەڵسوکەوتی پارتیدایە، ئەوە نییە بێ هەڵە بین، بێ خەوش بین، یا بێ کەموکورتی بین. تەنها کەس و لایەنێک بێ کەموکورتی و پڕ گلەیی و گازندەن کە ئامادە نین بەرپرسیاریه‌تی وەرگرن. بۆ باشترکردنی دۆخ و ژیانی هاووڵاتیانی نیشتمانەکەمان، پارتی مێژووی سەرتاسەری خۆی، بە سەرکەوتن و نسکۆ و کەموکورتییەوە، بە شانازییەوە هەموو ئەوانە لە ئامێزدەگرێت و لێی ڕاناكات. گرنگ ئەوەیە هەڵە و کەموکورتییەكان دەستنیشان بکەین. چارەی گونجاو بۆ هەڵەكان بدۆزینەوە.
له‌گه‌ڵ كار و خزمه‌تدا، هه‌ڵه و كهموكورتیش ده‌بن، بۆیه بۆ هەڵە و کەموکورتییەكانیش، بە شانازییەوە، زۆر بە شانازییەوە بۆ ئەو هەڵە و كەموكورتییانە، ئێمە داوای لێبوردن لە گەلی خۆمان دەكەین، ئێمە پێیان دەڵێن، پارتی لە بەرپرسیاریه‌تی ڕاناكات، چونكە حزبێكە بهبرپرسیاریهتى ده‌گرێته ئه‌ستۆ، بەڵام ئەگەر كەموكورتیش هەیە، داوای لێبوردن دەكەین، بەڵام دڵنیا بن ئێمە لەو هەڵانە فێر دەبین و بەرەو ئایندەیەكی گەشتر هەنگاو دەنێین.
دەنگ بدەن بە پارتی، تا بزانن پارتی و کاندیدەکانی و پرۆگرامەکەی، تا بزانن ئاستی خزمەت و ئاستی وەفاداری بۆ بەڵێنەکانیان چەند لە ڕاستییەوە نزیک دەبێت. بەڵام ئێوە لەو دەڤەرەدا هیچ ئەو ده‌رفه‌ته‌تان بە پارتی نەداوە، ده‌نگ به پارتى بده‌ن، تا پێكه‌وه به‌رده‌وام بین و پێكه‌وه هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ئێوه‌ش هه‌ڤاڵان،
ئه‌ركى ئێوه‌یه، ئەركی ئێوەیە 20ی مانگ ده‌ست و بازووى لێ هه‌ڵماڵن و له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكاری خۆتان، هانى خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر بده‌ن كه لیستى (190)ى هه‌ڵبژێرن و ده‌نگ به بدەن بە پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.
ئەوەی ڕۆژی (21)ى ئەم مانگە، ئاهەنگی یەکەمبوون لە هەڵبژاردندا دەگێڕێت كێیە؟
ئێوەن.
ئەوەی ڕۆژی (21)ى مانگ ئاهەنگی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەگێڕێت كێن؟
ئێوەن.
ئەوەی دەبێتە حزبی یەکەم و بە حزبی یەكەم دەمێنێتەوە، ئەویش بە پشتیوانیی ئێوە هەر پارتی دیموکراتی کوردستانە.
پارتى و لیستی (١٩٠)، سه‌رده‌كه‌ون،
كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت.
من دڵنیاتان دەكەمەوە، ئەم كاندیدانەی كە ئەمڕۆ لەبەردەم ئێوە ئامادەن، هەموویان بە دڵسۆزی، بە پاكی، بۆ خزمەتكردنی ئەم دەڤەرە كار دەكەن و هەوڵ و كۆششی شەو و ڕۆژ دەدەن بۆ ئەوەی ئەم دەڤەرەش وەكو هەموو شوێنەكانی كوردستان پێشكەوێت.
هەڤاڵان كۆتا قسەم ئەوەیە، دیسانەوە پێتان دەڵێین، ڕووی كۆتا قسەم ئەوەیە لە دەڤەری سلێمانی و پێیان دەڵێین: دەرفەت بە پارتی بدەن، بۆ یەكەم جاریش بێت دەرفەت بە پارتی بدەن و بزانن پارتی چۆن دەتوانێت ئەو بەڵێنانەی كە داویەتی جێبەجێی بكات.
لە كۆتاییدا ڕێز و سڵاو و خۆشەویستیی جەنابی سەرۆك بارزانی بۆ هەمووتان و لە ڕێگەی ئێوەشەوە بۆ هەموو خەڵكی ئەم دەڤەرە دەنێرین، دڵنیا بن خۆی زۆر پێی خۆش بوو و ئارەزووی دەكرد لەم ڕێوڕه‌سمه‌دا بەشدار بێت و بێگومان لە ئایندەشدا بە خزمەتتان دەگەینەوە.
پێیان گوتم خەڵك داوای وێنه‌ى كردووە، بۆ ئەمڕۆ ناكرێت، بەڵام من ئەو بەڵێنەتان پێدەدەم كە دێینەوە خزمەتتان و پەنا بەخوا هەموومان پێكەوە ئاهەنگی سەركەوتن لە 20ی ئۆكتۆبەر دەگێڕین و بە پشتیوانیى خوا و بە پشتیوانیی ئێوە و گەلی كوردستان سەركەوتن هەر بۆ ئێمە دەبێت.
سەركەوتوو بن و هەمووشتان پێكەوە چەپڵەیەك بۆ كاندیدەكانمان لێ بدەن.
ئەم بابەتە 19994 جار خوێندراوەتەوە