نێچیرڤان بارزانى، ‌سه‌رخۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو سه‌فیر ئه‌حمه‌د خاڵه‌ دەکات

پەیامی کورد    ...   نێچیرڤان بارزانى، ‌سه‌رخۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو سه‌فیر ئه‌حمه‌د خاڵه‌ دەکات

دووشه‌ممه‌ 2024/6/24 نیچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو سه‌فیر ئه‌حمه‌د خاڵه‌ كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى.

هه‌روه‌ها هیواى خواست، خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانی خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

لاى خۆیانه‌وه‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو، سوپاس و پێزانینیان بۆ هاوخه‌مى و هاوبه‌شی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.


ئەم بابەتە 28885 جار خوێندراوەتەوە