نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا كرد
به‌یانی یه‌كشه‌ممه 2024/6/9 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پاتریك دۆرێل باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكییان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و تیشكیان خسته سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كانى فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا.
هه‌ردوولا بیروڕایان ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان ئاڵوگۆڕ كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له كاتێكى گونجاوى ئه‌مساڵدا به به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له گرینگی گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و به‌ره‌وپێش چوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولایان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند. له‌مباره‌یه‌وه باڵیۆزى فه‌ره‌نسا هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى به‌رز نرخاند و پشتگیری ووڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى.
پاراستنى سه‌قامگیری سیاسى له عێراق، دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسوولى گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
ئەم بابەتە 36111 جار خوێندراوەتەوە