نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبووه‌وه
سێشه‌ممه 2025/2/18 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له به‌ریس ئه‌كینجى، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له باڵیۆزى توركیا له عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى بوارى ووزه پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى هاوكاری هاوبه‌شیان له بوارى ووزه و به‌ڕێوه‌بردنى ئاودا تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ى هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى بوودجه‌ى گشتی عێراقییان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند كه ڕێگه بۆ دهسپێكردنهوهى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان خۆش ده‌كات. له‌مباره‌یه‌وه باسیان له ڕێكاره‌كانى ئاماده‌كارى بۆ ههناردهكردنهوهى نه‌وت و سوود و لێكه‌وته ئه‌رێنییه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوى عێراق دایه و به سوودى بوودجه‌ى گشتی ووڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاوكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا له بوارى وزه‌دا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه خاتوو ئه‌كینجى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵی به لێكگه‌یشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى دهسپێكردنهوهى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو پشتگیرییه‌كى توركیاى بۆ پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆسییه‌ى ئاویش، خواستى ووڵاته‌كه‌ى بۆ هاوكاری هاوبه‌ش له بوارى به‌ڕێوه‌بردنى ئاو و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا له‌گه‌ڵ عێراقدا نیشان دا.
چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێی بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسووڵى گشتی توركیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە