نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رۆكى ڕووسیا كۆبووەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رۆكى ڕووسیا كۆبووەوە
پێنجشه‌ممه 2025/2/6 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له میخائیل بوگدانۆڤ نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى ڕووسیا و جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، وه‌به‌ر‌هێنانى ڕووسى له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووریا و دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌وپێش بردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕووسیا، ئاماژه‌ى به ئاماده‌یى و ڕۆڵى كۆمپانیا ڕووسییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له بوارى هاوكاری ووزه‌دا كرد. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ ڕووسیا دووپات كرده‌وه كه له كاته سه‌خته‌كاندا، یارمه‌تی هه‌رێمى كوردستانى داوه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها باسیان له ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان كرد.
ده‌رباره‌ى دۆخى سووریاش پشتیوانی خۆیان بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى له ووڵاته‌كه ده‌ربڕى و جه‌ختیان له پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له سووریا كرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه تیشكیان خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى داعش له عێراق و سووریا و داكۆكییان له گرینگی ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كرد.
په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو که باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسان ئاماده‌ی بوون.
ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە