نێچیرڤان بارزانى لهگهڵ وهزیرى دهرهوهى ئوردن كۆبووهوه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى لهگهڵ وهزیرى دهرهوهى ئوردن كۆبووهوه
یەکشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٧ لە عەممان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبووەوە.
ھەردوولا باسیان لە برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئوردن لە بوارە جیاجیاکاندا کرد، ھەروەھا پێشھاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەسەر گرینگی ھەماھەنگی بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئوردن، ستایشی ڕۆڵی ناوچەیی و ھەوڵەکانی ئوردنی بۆ بەھێزکردنی ئاشتی کرد.
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئوردنیش، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، خواستی ئوردنی بۆ فراوانکردنی ھاوکاری لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستاندا، دووپات کردەوە.
ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە