نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبووه‌وه‌

پەیامی کورد    ...   نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبووه‌وه‌

به‌یانی پێنجشه‌ممه ١٣-٦-٢٠٢٤‌ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ژەنەڕاڵ جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامى له‌ عێراق و سووریا تاوتووێ كران و جه‌خت له‌ پێویستی به‌رده‌وامی هاوكاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌یماناندا كرایه‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ وه‌زیرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ى بوون، داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پڕۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ كرایه‌وە، له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرینگی پشتیوانیكردنى پڕۆسه‌كه و‌ نه‌هێشتنى ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، هاوڕا بوون.

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.


ئەم بابەتە 33964 جار خوێندراوەتەوە