نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئێران ده‌كات
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئێران ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسعوود پزیشکیان دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکەیدا.
ئێواره‌ى چوارشه‌ممه ١٠-٧-٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامی ئێران، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایى له مه‌سعوود پزیشكیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و بەر‌پرسیاریه‌تییه‌كه‌یاندا بۆ خواست.
هه‌روه‌ها ئاماده‌یى و خواستى هه‌رێمى كوردستان و گه‌له‌كه‌ى دووپات كرده‌وه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌مێژینه و هاوکاری هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیى باش كه ببێته هۆكارى به‌ره‌وپێشچوونى هه‌ردوو گه‌ل و وڵات.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها دڵنیایى ده‌ربڕى له‌وه‌ى كه سه‌ركردایه‌تیى سه‌رۆك پزیشكیان ده‌بێته هۆى قووڵكردنه‌وه‌ى دۆستایه‌تی هه‌ردوولا و وه‌ك له دوا دیداردا له‌گه‌ڵ جه‌نابى ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئیسلامی ئێران، په‌رۆشی هه‌رێمى كوردستانى نیشان دا بۆ هاوكاری هاوبه‌ش له‌پێناو داهاتوویه‌كى باشتر بۆ هه‌ردوو ووڵات، هه‌روه‌ها بۆ ئاشتى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا.
لاى خۆیه‌وه مه‌سعوود پزیشكیان، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى كۆمارى ئیسلامی ئێران، وێڕاى خۆشحاڵى، سوپاس و پێزانینى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى كۆمارى ئیسلامی ئێران بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به په‌یوه‌ندی\ دۆستانه و دێرینى گه‌لانى ئێران و كۆمارى ئیسلامى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد.
ئەم بابەتە 22240 جار خوێندراوەتەوە