نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتی UN كرد

پەیامی کورد    ...   نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتی UN كرد

پاشنیوه‌ڕۆى چوارشه‌ممه‌ 2024/4/3 نیچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو جێنین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، دۆخى سیاسی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا هاواڕا بوون له‌سه‌ر پێویستى و گرینگی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ سه‌ر تێبینی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و هه‌وڵى هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ لابردنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌ و دڵنیابوون له‌ به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردندا و له‌مبار‌یه‌وه‌ بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.


ئەم بابەتە 91917 جار خوێندراوەتەوە