نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له ئیسماعیل بێشكچى كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له ئیسماعیل بێشكچى كرد
یه‌كشه‌ممه 2024/12/22 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئیسماعیل بێشكچى، بیرمه‌ند و كۆمه‌ڵناس و نووسه‌رى دیارى تورك و دۆستى گه‌لى كورد، سوپاس و پێزانینى گه‌لى كوردستانى بۆ پشتگیرى و به‌رگریكردنى له مافه‌كانى گه‌لى كورد دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له ئه‌رك و كاره‌كانى وه‌قفى ئیسماعیل بێشكچى، به‌تایبه‌تى له بواری كوردۆلۆژیدا كرد.
لاى خۆیه‌وه بێشكچى، خۆشحاڵی خۆى به سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كورستان و پێشكه‌وتنه‌كانى ده‌ربڕى و جه‌ختى له پشتگیری به‌رده‌وامى خۆى و وه‌قفى ئیسماعیل بێشكچى بۆ مافه ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها به گه‌شبینییه‌وه دید و بۆچوونى خۆى ده‌رباره‌ى داهاتووى گه‌لى كوردستان، خسته ڕوو.
له دیداره‌كه‌دا پارێزگارى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین و به‌ڕێوبه‌رانى وه‌قفى ئیسماعیل به‌شیكچى، ئاماده بوون
ئەم بابەتە 81 جار خوێندراوەتەوە