نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له‌ باڵیۆزى نوێى ئیسپانیا كرد

پەیامی کورد    ...   نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له‌ باڵیۆزى نوێى ئیسپانیا كرد

نیوه‌ڕۆى دووشه‌مه‌ 2024/10/28 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌لیسیا ڕیكۆ پێرێز دێل پولگار باڵیۆزى نوێى ئیسپانیا له‌ عێراق، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ست به‌كاربوونى، هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسپانیا دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ دێل پولگار خۆشحاڵی خۆى به‌ ده‌ست به‌كاربوونى نیشان دا و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ووڵاته‌كه‌ى به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كار ده‌كه‌ن بۆ فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌شى نێوانیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كه‌رت و بوارانه‌ى بۆ هه‌ردوولا گرینگن.

هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌نجامه‌کانی، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە