نێچیرڤان بارزانى، پێشوازی له باڵیۆزى نوێى ئیمارات کرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى، پێشوازی له باڵیۆزى نوێى ئیمارات کرد
چوارشه‌ممه 2024/12/4 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ عەبدۆڵڵا مەتەر خەمیس ئەلمەزرووعی، باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق، پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونى لێ‌كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى خۆى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیەوە، باڵیۆزى ئیمارات سڵاو و ڕێزی سه‌رۆکی ئیمارات شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیانی گه‌یانده سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، هه‌روه‌ها ستایشى پەیوەندییە بەهێزەکانی ووڵاتەکەی له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کرد و جەختی لە پابەندی ئیمارات بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییه‌كانى، به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.
له دیداره‌که‌دا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سڵاو و ڕێزی بۆ سه‌رۆکی ئیمارات نارد و سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیری به‌رده‌وامی ئیمارات له عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌ش لە بوارە جیاکاندا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
دوایین پێشهاته‌کانى ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تى دۆخى سووریا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئەم بابەتە 100 جار خوێندراوەتەوە