نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له‌ باڵیۆزى نوێى توركیا كرد

پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له‌ باڵیۆزى نوێى توركیا كرد

سێشه‌ممه‌ 2024/9/3  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئانل بۆرائینان باڵیۆزى نوێى توركیا له‌ عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.

لاى خۆیه‌وه‌ ئینان خۆشحاڵی خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى ووڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق نیشان دا و خواست و ئاماده‌یی توركیاى بۆ بره‌ودان بە په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه‌.

دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌بوو.


ئەم بابەتە 81443 جار خوێندراوەتەوە