نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له‌ باڵیۆزى نوێى چیك كرد

پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له‌ باڵیۆزى نوێى چیك كرد

سێشه‌ممه‌ 2024/12/17 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ یان شنایداوف، باڵیۆزى نوێى چیك له‌ عێراق، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ست به‌كاربوونى، هه‌موو پشتگیرییه‌كى خۆى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، ده‌ربڕى.

لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى نوێى چیك، خۆشحاڵی خۆى به‌ سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ووڵاته‌كه‌ى به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌وه‌ش كار ده‌كه‌ن له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بره‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكاری هاوبه‌شى نێوانیان بده‌ن.

په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو كه‌ كونسووڵی گشتی چیك له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.


ئەم بابەتە 101 جار خوێندراوەتەوە