نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له كۆنگرێسمانێكى ئهمریكى كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له كۆنگرێسمانێكى ئهمریكى كرد
ئێوارەی ھەینی، ٢٠٢٤/١٠/١١، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سێس مۆلتن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لە ھەولێر، ستایشی پەیوەندییەکانی ئەمریکایان لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان دا، کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی ھەرێمی کورستانی بۆ پشتگیری بەردەوامی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان دەربڕی. لای خۆشیەوە کۆنگرێسمانی میوان دووپاتی کردەوە کە کۆنگرێسی ئەمریکا وەک دۆستێک لە پشتگیریکردنی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و دوایین پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون کە کونسووڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان، ئامادەی بوو.
ئەم بابەتە 24924 جار خوێندراوەتەوە