نێچیرڤان بارزانى گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر
دواى سه‌ردانێكى فه‌رمی دوو ڕۆژى بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/5/7 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر.
له میانەى سه‌ردانه‌كه‌یدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سه‌ید عه‌لی خامنه‌ئی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆکكۆمارى ئێران، سه‌رۆكى په‌رله‌مان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه، ئه‌میندارى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسایشى نیشتمانی ئێران و فه‌رمانده‌ى گشتی سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامی ئێران، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى ئێران‌دا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ ئێران و بواره‌كانى هاوكاری هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولاى تاوتوێ كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانی بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان دووپات كرده‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیشدا له تاران، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى باسى له ناوه‌ڕۆكى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه قۆناغێكى نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمارى ئیسلامی ئێران و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ست پێده‌كات.
له سه‌ردانه‌كه‌دا جێگرانى سه‌رۆك، وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان، یاوه‌رى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بوون.
ئەم بابەتە 54561 جار خوێندراوەتەوە