نێچیرڤان بارزانی : ئێستا پێوەندی نێوان ھەرێم و بەغدا لە ئاستێکی باش دایە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی : ئێستا پێوەندی نێوان ھەرێم و بەغدا لە ئاستێکی باش دایە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەلێکساندەر ڤاندەربێلن، سەرۆکی نەمسا؛ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "پەیوەندییەکی زۆر کۆنمان لەگەڵ نەمسا هەیە. کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆککۆمار هەبوو، باسی بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکانمان کرد."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی کە "داوامان کرد کۆنسووڵخانەی ووڵاتەکە لە هەولێر بکرێتەوە. تێگەیشتنێکی باش لەنێوان نەمسا و عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە و هیوادارین ئەم پەیوەندییە لە هەموو روویەکەوە بەرەوپێشەوە بڕوات."
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداش ووتی: "ئێستا پەیوەندی هەرێمی کوردستان و بەغدا لە ئاستێکی باشدایە. ئەوە نییە بڵێین هەموو کێشەکان چارەسەر کراون، بەڵام ئەو سەردانانەی کە ئێمە کردمان، من خۆم و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و شاندی دیکەی هەرێمی کوردستان هەمووی لە چوارچێوەی چارەسەرکردنی کێشەکانن."
ئەم بابەتە 25336 جار خوێندراوەتەوە