نێچیرڤان بارزانی : ئەزموونی هه‌رێمى کوردستان بێ کەم وکورتی نییە ، بەڵام لەسەر ڕێگای ڕاستین
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی : ئەزموونی هه‌رێمى کوردستان بێ کەم وکورتی نییە ، بەڵام لەسەر ڕێگای ڕاستین
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2024/9/15 نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ کادرانی لقی هەشتی پارتی لە زاخۆ کۆبووەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی و بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتى ئامادەی بوون، نێچیرڤان بارزانى دەربارەی بایەخ و گرینگی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەبووان دوا.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵبژاردن شەرعیەتی دامەزراوە و دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان نوێ دەکاتەوە و لەسەر هەموو ئاستەکاندا پێگەی هەرێم بەهێز و پتەوتر دەکات، هاوکات ڕۆڵێکی کاریگەری دەبێت لە قووڵکردنەوەی ئەزموون و کولتووری دیموکراسی. بۆیە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەموو لایەک بە پەرۆشەوە کار بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بکەن.
جێگری سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند سەرەڕای کەم وکوڕییەکان، بەڵام ئەزموونی کوردستان لەسەر ڕێگای ڕاستی دیموکراسییە. هه‌روه‌ها بۆ پتەوکردنی کۆڵەگەکانی ئەم ئەزموونە دیموکراسییەش جه‌ختى كرده‌وه كه ده‌بێ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بە شێوەیەکی شارستانی و باڵا به‌ڕێوه بچێت.
له كۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەک لە به‌شداربووان ڕا و سه‌رنجى خۆیان ده‌رباره‌ى ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ربڕى.
ئەم بابەتە 64044 جار خوێندراوەتەوە