نێچیرڤان بارزانی : به ناوی خۆم و گه‌لی کوردستانه‌وه پیرۆزبایی له به‌ڕێز مه‌سعوود پزیشکیان ده‌که‌م
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی : به ناوی خۆم و گه‌لی کوردستانه‌وه پیرۆزبایی له به‌ڕێز مه‌سعوود پزیشکیان ده‌که‌م
بەبۆنەی هەڵبژاردنی مه‌سعوود پزیشکیان بە سەرۆککۆماری ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و ڕایگەیاند: "چاومان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌ی دۆستانه و بەردەوامی هاریکاری هاوبەشە."
ڕۆژی شەممە، (06-07-2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پیرۆزبایی لە مه‌سعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی نوێی ئێران کرد و ووتی: "به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆککۆماری ئیسلامی ئێران، به ناوی خۆم و گه‌لی کوردستانه‌وه، پیرۆزبایی له به‌ڕێز مه‌سعوود پزیشکیان ده‌که‌م، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم."
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: "له هه‌رێمی کوردستان و عێراق چاومان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌ی دۆستانه و به‌رده‌وامی هاوکاری هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تی باش."
ئەم بابەتە 23888 جار خوێندراوەتەوە