نێچیرڤان بارزانی : بەناوی هەرێمی کوردستان ەوە پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکەم

پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی : بەناوی هەرێمی کوردستان ەوە پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکەم

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی" لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات. 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزبایی دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "بەناوی ھەرێمی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە پاپا لیۆ دەکەم بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکی. "

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت، "کاریگەربووم بە پەیامی پیرۆزی، ئاشتی، بەسۆز و دادپەروەرییەکەیم. هەروها دەڵێت، ھەرێمی کوردستان بە جیددی پابەندە بە پێکەوژەیان و گونجانی نێوان ئایینەکان."

ڕۆژی پێنجشەممە ٠٨-٠٥-٢٠٢٥ رۆبەرت پرێڤۆست وەک پاپای نوێی ڤاتیکان ھەڵبژێردرا و ناسناوی (لیۆ)ـی ھەڵبژارد. پرێڤۆست ١٤ـەم پاپای ڤاتیکانە ناسناوی لیۆی ھەڵبژاردبێت.

ناوی تەواوی رۆبەرت فرانسیس پرێڤۆستە و لە ١٤-٠٩-١٩٥٥ لەدایکبووە. لە مێژوودا یەکەم پاپای ڤاتیکانە کە خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێت. 


ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە