نێچیرڤان بارزانی ده‌ستخۆشی له ئیداره‌ی زاخۆ کرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی ده‌ستخۆشی له ئیداره‌ی زاخۆ کرد
له بەردەوامی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ زاخۆ، پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/9/15 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و به‌رپرسانی فەرمانگە و یەکە کارگێڕییەکانی ئیدارەکە كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رپه‌رشتیار و به‌رپرسانى ئیداره‌ى زاخۆ، پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى كار و پرۆژه و چالاكییه‌كانیان و ڕەوشی کارگێڕی و خزمەتگوزارییەکان له‌ناو شارى زاخۆ و سنوورى ئیداره‌كه بەگشتی خسته‌ڕوو، هه‌روەها باسیان له پلانى كار و پرۆژه‌كانى داهاتوویان كرد.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و بەرپرسانی ئیدارەکە کرد کە سەرباری قەیران و گرفته‌كان، توانیویانە دەڤەرەکەیان لە هەموو ڕوویەکەوە پەرەپێبدەن، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و ئه‌ركه‌كه‌كانیان دووپات كرده‌وه.
سەبارەت به هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستانیش کە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، سەرۆکی هەرێمى كوردستان، هیوای خواست پرۆسەکە سەرکەوتووانە بەڕێوەبچێت و جەختی له‌وه كرده‌وه كه هەموو لایەک پابەندی ڕێنمایییه یاسایییەکان و هێمن ڕاگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردن بن
ئەم بابەتە 64031 جار خوێندراوەتەوە