نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسووڵى گشتی نوێى به‌ریتانیا كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسووڵى گشتی نوێى به‌ریتانیا كرد
نیوه‌ڕۆى سێشه‌ممه 2024/8/20 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆ بیزڵى، كونسووڵى گشتی نوێى به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه بیزڵى، خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ست به‌كاربوونى وه‌ك كونسووڵى گشتی ووڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و پشتگیرى و خواستى به‌ریتانیاى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژادرنى په‌رله‌مانى كوردستانیان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و هیوایان خواست پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتوانه به‌ڕێوه بچێت. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
ئەم بابەتە 10381 جار خوێندراوەتەوە