نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە باكوو وە په‌یامێكی ڕاگەیاند

پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە باكوو وە په‌یامێكی ڕاگەیاند

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌ باره‌ی به‌شداری له‌ كۆنفراسی  نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا لە باكوو بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، خۆشحاڵم كە لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا لە باكوو بەشداری دەكەم.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  ئەم كۆبوونەوە ساڵانەیە دەرفەتێكی گرینگە بۆ ئەوەی بەرەو داهاتوویەكی سەقامگیرتر هەنگاوی كاریگەر بنێین.

نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، پێكەوە دەتوانین ڕووبەڕووی گۆڕانی ئاووهەوا ببینەوە و هەسارەیەكی تەندرووستتر بۆ نەوەكانی داهاتوو جێ بهێڵین.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ی11ی2024، به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی بیست و نۆیه‌مین كۆنفرانسی گۆڕانی کەش وهەوا ناسراو بە کۆپ بیست و نۆ ده‌ستی پێكرد. 

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئیلهام ئەلیێڤ سەرۆكی ئازەربایجان له‌ كۆپ 29 به‌شداره‌.

ئه‌مساڵ له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا 190 سه‌ركرده‌ و سه‌رۆكوه‌زیر و نوێنه‌ری ووڵاتان له‌ كۆپ 29 به‌شدارن و كۆنفڕانسه‌كه‌ش ماوه‌ی 11 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئامانجی كۆنفرانسه‌كه‌ بەرزکردنەوەی داهاتی سندووقی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانکاریی کەشوهەوایە بۆ 100 ملیار دۆلار، ئەم بڕە پارەیەش ساڵانە بۆ یارمەتیدانی ووڵاتانی تازەگەشەسەندوو، لە بەرەنگاربوونەوەى کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش وهەوا دا بەکاردەبرێت. 


ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە