نێچیرڤان بارزانی سوپاسی باڵیۆزی بەریتانیای کرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سوپاسی باڵیۆزی بەریتانیای کرد
یەکشەممە 2025/2/23 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی، پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی باڵیۆزی بەریتانیا لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی به‌ڕێزی لە بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا، کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی له ئه‌رکی تازه‌ی دا بۆ خواست.
لاى خۆیەوە، باڵیۆزی بەریتانیا سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری حکوومەت و گەلی هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها جەختی لە بەردەوامی پشتگیری ووڵاته‌که‌ی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە هه‌موو بواره‌کاندا کردەوە.
پەیوەندییەکانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو که کونسووڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.
ئەم بابەتە 62 جار خوێندراوەتەوە