نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ، وەزیری بەرگری فەڕەنسا کۆبووەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ، وەزیری بەرگری فەڕەنسا کۆبووەوە
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى یاوه‌رى له پاریس له‌گه‌ڵ سێباستیەن لوكۆرنۆ وه‌زیرى به‌رگری فه‌ڕه‌نسا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ پشتیوانى و هاوكاری سه‌ربازى و ئه‌منی فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به ڕۆڵى كاریگه‌ر و قوربانی هێزه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعشدا كرد. هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى ئه‌و سه‌ربازه فه‌ڕه‌نسییانه كرد كه ئه‌م دواییه له ڕووداوێكدا له عێراق گیانیان له‌ده‌ستدا.
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى به‌رگری فه‌ڕه‌نسا، وێڕاى ده‌ربڕینى پێ‌زانین بۆ ڕۆڵ و قوربانییه‌كانى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا، جه‌ختى له پابه‌ندى و به‌رده‌وامی پشتگیری سه‌ربازی ووڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئاماده‌یی ووڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتیژی عێراق و فه‌ره‌نسا له بوارى سه‌ربازى و ئه‌منیدا دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سوپاسالارى فه‌ڕه‌نسا و ژماره‌یه‌ك له پله‌دارانى سه‌ربازى ئاماده بوون، هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له گرینگی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگرى له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى شه‌ڕ كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌وه‌ى پێویسته عێراق و ووڵاتانى ناوچه‌كه نه‌بنه به‌شێكى ئاڵۆزییه‌كان.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا به‌ره‌وپێش چوونى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و مه‌ترسییه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیری عێراق و سووریا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، خرانه به‌ر باس.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نێچیرڤان بارزانى له تۆمارى یادگاری وه‌زاره‌تدا، په‌یامێكى یاده‌وه‌رى تۆمار كرد و تیایدا سوپاسى پشتگیرى و هاریكاری هاوبه‌شى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە