نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ خەمیس خەنجەر کۆبووەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ خەمیس خەنجەر کۆبووەوە
ئێوارەی دووشەممە ٢٠٢٥/١/١٣ لە بەغدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی ھاوپەیمانی سیادە، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گرینگی بەھێزکردنی ھاوبەشی نیشتمانییان لەنێوان ھەموو پێکھاتەکانی گەلی عێراقدا تاوتوێ کرد، ھەروەھا جەختیان لەسەر پێویستی پاراستنی مافی ھەمووان و دەستەبەرکردنی بەشدارییان لە ژیانی سیاسی و بەڕێوەبردنی ووڵاتدا کردەوە.
ھەردوولا بیروڕایان دەربارەی ئاستەنگە ھەنووکەیییەکانی بەردەم عێراق گۆڕییەوە، ھەروەھا گرینگی بەھێزکردنی دیالۆگیان لەنێوان لایەنە جیاوازەکاندا بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و بەدیھێنانی سەقامگیری و گەشەپێدان، بە پێویست زانی.
دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر عێراق و گرینگی ھەماھەنگی ھاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
ئەم بابەتە 83 جار خوێندراوەتەوە