نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕێکخستنەکانی پارتی لە نەینەوا کۆبووەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕێکخستنەکانی پارتی لە نەینەوا کۆبووەوە
ئێوارەی یەکشەممە ٢٠٢٤/٩/١٥ نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک، لەگەڵ ھەردوو لقی ١٤ی مووسڵ و ١٧ی شەنگال و مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوای پارتی و بەرپرس و ئەندامانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ڕێکخستنەکانی پارتی و ئەرکی حزبایەتییان لە سنووری نەینەوا تاوتوێ کرا، ھەروەھا دەربارەی چالاکییەکانی ھەردوو لقەکە و مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوای پارتی و پێدوایستییەکانیان، بیروڕایان گۆڕییەوە و باس لە بەرنامەی کاریان کرا.
سرووشتی سنووری نەینەوا و ھەبوونی پێکھاتەی جیای ئایینی و نەتەوەیی لەو سنوورە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. تیایدا جەخت لە گرینگی ڕۆڵی ڕێکخستنەکانی پارتی لە پتەوکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکترقبووڵکردن و گیانی لێبوردەیی لەنێو پێکھاتەکاندا کرایەوە.
دۆخی سیاسی و ئیداری ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بەو سنوورە، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
ئەم بابەتە 63864 جار خوێندراوەتەوە