نێچیرڤان بارزانی : نەوەی تازەی سلێمانی حەزی لە داهێنانی زیاترە نەوەک هاتووهاواری بێ هوودەی لایەنە سیاسییەکان

پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی : نەوەی تازەی سلێمانی حەزی لە داهێنانی زیاترە نەوەک هاتووهاواری بێ هوودەی لایەنە سیاسییەکان

نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شاری سلێمانی داوا لە دەنگدەران کرد، دەنگ بە پارتی بدەن بۆ ئەوەی لە هاتووهاواری بێ سوود و بێ هوودەی لایەنە سیاسییەکان ڕزگاریان ببێت.
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لەمیانەی پێشکەش کردنی ووتارێک لە کەرنەڤاڵی لیستی 190ی پارتی لە شاری سلێمانی ووتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، نەوەی تازەی سلێمانی حەزی لە داهێنانی زیاترە نەوەک هاتووهاواری بێ هوودەی لایەنە سیاسییەکان.

نێچیرڤان بارزانی باسی لە گفتوگۆیەکی ئەمڕۆی خۆی و چەند دانیشتووێکی سلێمانی کرد و ووتی: "دەیانگوت هەموومان بۆ ئاوەدانی و خزمەت پارتیبوونێک قەرزارین، منیش داوایان لێدەکەم بۆ یەک جاریش بێت پارتی تاقیبکەنەوە".

جێگری سەرۆکی پارتی داوای لە خەڵکی سلێمانی کرد دەستی پارتی بە دەنگدان لەم دەڤەرە بەهێز بکەن، "دەنگ بە پارتی بدەن، ئینجا دەتوانن ئەنجامەکەی ببینن، دڵنیایی دا لەوەی بۆ ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی درێغی ناکەن، دەرفەت بدەنە پارتی بۆ ئەوەی لە ئاڵۆزی سیاسی و هاتوهاواری بێهودە ڕزگارتان بێت".
نێچیرڤان بارزانی داوای کرد دەنگ بدەن بە پارتی و، بەڵێنی دا لە چوار ساڵی داهاتوو بیسلەمێنن لە سەرجەم بوارەکان ڕەنگدانەوەی دەبینن و ووتی: "دروشمی پارتی ئاوەدانی و خۆڕاگرییە، نەک وەکو هەندێک لایەن کە داوای ڕووخان و تێکدان دەکەن".


ئەم بابەتە 19983 جار خوێندراوەتەوە