نێچیرڤان بارزانی : هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئازەربایجان هاوسۆز دەوەستێت

پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی : هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئازەربایجان هاوسۆز دەوەستێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی تێكشكان و كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی ئازەربایجانی لە ئاسمانی كازاخستان بڵاو كردەوە كە بەهۆیەوە 38 لە سەرنشینەكانی گیانیان لەدەست دا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاند، "لە ناخەوە خەمبار بووم بە تێكشكانی تراژیدی فڕۆكەیەكی ئازەربایجانی لە كازاخستان".

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاند، "بیر و نزام لەگەڵ هەموو ئەو كەسانەیە كە لەم كارەساتەدا تووشی زیان بوون".

نێچیرڤان بارزانی هەروەها ڕایگەیاند، "لەم كاتە سەختەدا هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئازەربایجان هاوسۆز دەوەستێت".


ئەم بابەتە 101 جار خوێندراوەتەوە