نێچیرڤان بارزانی و فەرماندەی هاوپەیمانان تاوتوێی پرۆسەی چاکسازی پێشمەرگەیان کرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی و فەرماندەی هاوپەیمانان تاوتوێی پرۆسەی چاکسازی پێشمەرگەیان کرد
نیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه 4ـی نیسانی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ جۆول ڤاوڵ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكی یاوه‌ری، دۆخی ئه‌منی و سه‌ربازی ناوچه‌كه و هاوكاری و هاوئاهەنگی هاوبه‌شیان، تاوتوێ کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه ئاماده بوو، دوای پێشكه‌شكردنی پوخته‌یه‌ك لەبارەی كار و چالاكییه‌كانی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه، "هه‌ردوولا له‌سه‌ر به‌رده‌وامی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له عێراق و ناوچه‌كه هاوڕا بوون و پێویستی هاوئاهەنگی و هاوكاری هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و پێشمه‌رگه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، دووپات كرایه‌وه."
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین هه‌نگاو و پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باس كرا. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له "پێویستی به‌رده‌وامی پرۆسه‌که كرده‌وه و پاڵپشتی خۆیان بۆ هه‌نگاوه‌کانی، ده‌ربڕی."
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه و جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 91214 جار خوێندراوەتەوە