نێچیرڤان بارزانی و موحەممەد شیاع سوودانی جەختیان لە سەرخستنی کارنامەی حکوومەت کرده‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی و موحەممەد شیاع سوودانی جەختیان لە سەرخستنی کارنامەی حکوومەت کرده‌وه
دواى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/4/6ى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، له لێدوانێكى هاوبه‌شى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د شیاع سوودانى، باسیان له ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانیان كرد.
سه‌ره‌تا شیاع سوودانى ڕایگەیاند :
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان..
ئەمڕۆ شەرەفمەند بووین بە سەردانی برای بەڕێزمان سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و بەڕێزان وەزیران و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم.
بە دڵنیایی یەوە ئەم سەردانە گرنگە. ئەمە بەشێکە لە پەیوەندی بەردەوامی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان. بەوپێیەی برای ئازیز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوام بۆ زۆرێک لەو پرسانەی پەیوەندییان بە کاروباری هاووڵاتییانەوە هەیە، ئامادەیە، هەر لە پرسی گوزەران و خزمەتگوزارییەکانەوە بگرە، تا دەگاتە کێشە بچووک و سادە تەکنیکی و کارگێڕییەکان کە لەنێوان هەرێم و دامەزراوەکان و وەزارەتەکانی دەوڵەتی فیدراڵ‌دا ڕوو دەدەن.
لە گفتوگۆکاندا جەخت لەسەر بنەما و پرەنسیپگەلی گرینگ و بنەڕەتی کرایەوە کە بەشێکن لەو ڕێککەوتنە سیاسییەی حکوومەتی لەسەر پێک هێنراوە. ئەو بنەمایانەی کە جەخت لەسەر پابەندبوون بە دەستوور، پرەنسیپی هاوبەشی و هاوسەنگی و ساغکردنەوەی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە چوارچێوەی دەستووردا، دەکەنەوە.
یەکێک لە گرینگ‌ترین ئەو پرسانەی کە بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان جێی بایەخە، بابەتی خەرجکردنی مووچەیە بۆ فەرمانبەرە شارستانی و ئەمنییەکان و كه‌سوكارى شەهیدان و چاودێریی کۆمەڵایەتی.
لەبەر تیشکی بڕیاری ئەم دواییەی دادگای فیدراڵى، وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم کەوتنە پەیوەندیگرتن بۆ تەواوکردنی ئەو ڕێوشوێن و ڕێکارانەی دەسپێکن بۆ پرۆسەی (جێگیرکردن ـ تەوتین) کە پێویستی بە کات هەیە و تەنانەت دادگای فیدراڵییش جەختی لەسەر گرینگی کردنەوەی بوار و زەمینەسازی بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی (تەوتین) کردووه‌تەوە.
لەسەر ئەم بنەمایە و لەبەر تیشک خستنەسەر لیستە فەرمییەکانی فەرمانبەران و سەرجەم وەزارەتەکان و ئەو توێژانەی ناویان هاتووە و لەلایەن هەردوو دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و فیدراڵه‌وه ووردبینیان بۆ کراوە، دەست پێشخەری خەرجکردنی مووچەکانمان کرد. دواتر لیستەکان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کران بۆ ئەوەی دەست بە خەرجکردن بکەن، هەر ئەمەش کرا و تەواوی مووچەی هەردوو مانگی شوبات و ئادار خەرج کرا.
بە دڵنیایی یەوە ئێمە سوورین لەسەر بەردەوامی پرۆسەی خەرجکردن، بە جۆرێک کە بەریەککەوتنی لەگەڵ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیدا نەبێت و هاوکار بێت لە زامنکردنی ئەو مووچەیەی کە سەرچاوەی بژێویی هاووڵاتییە.
بێگومان بەرپرسیارییەتی ئێمە وەک حکوومەتی فیدراڵ ڕژدبوونە لەسەر ژیانی فەرمانبەر و هاووڵاتی، جا چ لە هەرێم بێت یان لە پارێزگاکانی دیكه، ئەمەش لە ڕێگای هاوکاری و نەرمینواندنی پێویستی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵیدا دەکرێت. بێگومان دۆسییەکانی دیکەیش گفتوگۆ و وتوێژیان لەسەر کرا، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت و ئەو هەموارانەوه هه‌یه کە پێویسته لە یاسای بوودجە و گرێبەستەکاندا بکرێن، ئەمەو لەگەڵ پێداچوونەوەی هەمەلایەن و گشتگیر کە یاسای سێ ساڵه‌ى بوودجە ڕەزامەندی لەسەر داوە.
لە کەشی بەرپرسیاریەتی و ڕژدبوون لەسەر بەردەوامی ئەم لێکگەیشتن و هاوکارییە، گفتوگۆ لەسەر تەواوی دۆسیەکان کرا. هاوکات گفتوگۆ لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانیش هەبوو، هەروەها کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتیش هەیە کە بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان میوانداری ئەو دانیشتە کراوە.
هەموو ئەم چالاکی و کۆبوونەوانە بەو ئاراستەیەدا دەڕۆن، کە جەخت لەسەر لێکگەیشتن و کاری پێکەوەیی دەکەنەوە، بە جۆرێک خزمەتی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بکەن لە هەموو شوێنێکی ووڵات.
دواى ئه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ووتى:
زۆر سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه ئه‌مڕۆ له ئێمه‌یان كرد. سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌یدات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌یه.
ده‌بینین له‌وه‌ته‌ى سوودانى بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران، تا ئێستا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه هه‌وڵێكی جیددی داوه كه خزمه‌تی هه‌موو عێراق بكات چ هه‌رێمی كوردستان و چ شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق بێت. خۆشحاڵین به‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ ئێره و تیایدا داکۆکیمان له پشتیوانیی خۆمان بۆ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سه‌رخستنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت کرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا له‌گه‌ڵ جه‌نابیان، جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی كراوه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت. بێگومان خۆشحاڵین كه له ئه‌نجامی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌ستكراوه به‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش بدرێت هه‌روه‌كو جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی پێكرد له‌و چوارچێوه‌یه‌ی كه ڕێككه‌وتن كراوه له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیران كاك مه‌سروور و سه‌رۆك وه‌زیران سوودانی و هیوادارین ئه‌مه به‌رده‌وامی هه‌بێت.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له داهاتوودا كراوه كه ئێمه دڵنیاین په‌نا به‌خوا له‌ژێر چاودێری و سه‌رۆكایه‌تی جه‌نابیاندا بتوانین بگه‌ین به لێكگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كه خێری هه‌بێت بۆ هه‌موو عێراق و بۆ هه‌رێمی كوردستانیش.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌ك جه‌نابیان فه‌رمووی بابه‌تی نه‌وتیشمان باس كردووه و تا ئێستا هه‌ندێك كێشه هه‌یه له‌مڕووه‌وه، به‌ڵام وه‌ك پره‌نسیپ هه‌ندێك ڕێككه‌وتنی باش كراوه و هیوادارین له زووترین كاتدا پرسی نه‌وتیش چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها هیوادارین له‌و سه‌ردانه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه‌تی بۆ ئه‌مریكا، په‌نا به‌خوا به ده‌ستكه‌وتی باش بگه‌ڕێته‌وه كه خێری هه‌موو عێراقی تێدا بێت.
ئەم بابەتە 89444 جار خوێندراوەتەوە