نێچیرڤان بارزانی : پارتی ئامانجیەتی کوردستان بگەێنێتە قۆناغێکی گەشتر و سەرکەوتوو تر

پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی : پارتی ئامانجیەتی کوردستان بگەێنێتە قۆناغێکی گەشتر و سەرکەوتوو تر

بە ئامادەبوونی هەردوو جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی، گەورەترین ئاهەنگی پشتیوانی لە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یاریگای دهۆک بەڕێوەچوو.

دوای ناساندنی کاندیدەکانی لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان لە بازنەی دهۆک لە چوارچێوەی ئاهەنگەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوتارێکدا سڵاوی سەرۆک بارزانی گەیاندە خەڵکی بادینان، ڕۆژی 20ـی مانگ رۆژی دەنگدانە، ئەمڕۆ لەگەڵ برای خۆم مەسروور بارزانی و سەرکردایەتی پارتی هەموو پێکەوە لەگەڵ خەڵکی خۆڕاگری بادینانین، بۆ دووپات کردنەوەی سۆز و پەیمانی ڕێبازی  بارزانی و کوردایەتی و شەهیدان و ئازدی نوێ دەکەینەوە و سەرکەوتنێکی دیکەی گەورە بۆ بادینان تۆمار دەکەین.

راشیگەیاند: ئەو هەڵبژاردنە بۆ کوردستان زۆر گرینگە بۆ ئەوەی شەرعەتی بەڕیوەبردن نوێ بکەینەوە، سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی کوردستانە، سەرکەوتنی پارتی مسۆگەر کردنی مافەکانی کوردستان و پێکهاتنەکانە، مسۆگەرکردنی پاشەڕۆژێکی گەشترە، لە ناوچەیەکی بارودۆخێکی ئاڵۆزداین، ئێمە پێویستمان بە سەرکردایەتی بە هێز هەیە کە پارتییە، ئەو پارتیە کە مافی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکان زامن دەکات بۆ پاشەرۆژێکی گەشتر.

دەشڵێت: ئەو هەڵبژاردنە بۆ بادینان گرنگە، دەڵێن: بەو سیستەمە نوێیەی دەنگدان، ڕۆڵ و کاریگەری بادینان دیار دەکەن، بۆیە پێویستە نەهێڵن خەونی ناحەزان بێتە دی، دەبینین دڵگەرمی و دڵسۆزی و پەرۆشی ئێوە، هاوارێکی گەورەی ئێوەیە بادینان ناوەندێكی سەرەکی هێز و شیان و باوەڕی پارتیە.

ووتی: ئەم جارەش دەنگی ئێوە بۆ پارتی و لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستانە، پارتی و بادینان و ڕێبازی بارزانی خوێن و گۆشتی جەستەیەکین، بناغەی کوردایەتین، پەیوەندی پارتی و بادینان، بەشێکی گرینگ و سەرەکی ناسنامەی کلتووری بادینانە، هیچ ماڵباتێک لە بادینان نییە چیرۆکێکی دڵسۆزی و وەفا و خەبات و تێکۆشانی لەگەڵ ڕێبازی بارزانی و پارتی نەبێت، لەهەر دەرگایەک بدەی لە بادینان، باسی خەبات و تێکۆشانی خۆی دەکات لەگەڵ پارتی بۆ سەربەرزی و سەرفرازی گەلی کوردستان.

لە مێژووی سەرەتای درووستبوونی پارتی، خەڵکی بادینان و جوگرافی بادینان، پێکهاتە و بەشێکی سەرەکی پارتی بوونە، پەیوەندی نێوان پارتی و بادینان، بە گیان و خوێنی شەهیدان و بیر و باوەڕ درووست بووە.

راشیگەیاند: سەردەمی شۆڕش هەنگاو بە هەنگاو، هیچ شوێنێکی بادینان نەبووە کە بە داستان و چیرۆکی سەرکەوتنی پارتی و پێشمەرگە و شەهیدی پارتی بەیەکەوە نەبەسترابێتەوە، پەیوەندی پارتی و بادینان چیرۆکی عەشقێکە بە هیچ شێوەیەک لێک جوودا نابنەوە.

هەروەها ووتی : بە پشتیوانی بەردەوامی بەهێزی بادینان بۆ پارتی، هەموو کاتێک پارتی لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا خاوەن هزر و بڕیار بووە، هەر کاتێک پارتی سەرکەوتوو بووە، کوردستان سەرکەوتوو بووە، کاتێک ئێوە لە پشت پارتینە، ئەنفال و کیمیاباران و تۆپ بارانکردن و داعش، فشاری نەیاران پارتیان نەشکاندووە، پارتی سەربڵندە سەربڵندە بە پشتیوانی ئێوە و بەردەوام دەبێت لە سەرکەوتن.

نێچیرڤان بارزانی ووتی: بە پشتیوانی ئیوە قۆناغێکی سەختمان تێپەڕ کرد، بە پشتیوانی ئێوە پارتی هەر دەمێنێت و هەر سەردەکەوێت بۆ زیاتر خزمەتکردنی کوردستان و پێشکەوتنی زیاتری کوردستان، دەبین ساڵ و دوای ساڵ سەرباری ئالەنگارییەکان دێنە بەردەم پارتی، پارتی خزمەتی زیاتر پێشکەش دەکات، هەموو ئەوانەش لە خواستی ئێمە نییە، پارتی ململانێ هیچ حزبێک ناکات، پارتی ئامانجییەتی کوردستان لەو قۆناغە بۆ قۆناغێکی گەشتر  و باشتر ببات.

خزمەتکردن ئەرکی پارتییە و پارتی منەتی خزمەتکردن لە کەس ناکات، بەسەرکردایەتی و سەرکێشی پارتی لە ئیدارە و حوکمڕانی کاروانێکی دووررودرێژی ئاوەدانی بووە، وەختێک ئاواکاری هەبێت، ئاستەنگ و کێشە و کەم و کوڕی دروست بێت، ئەوەی هیچ نەکات تەنها بۆڵە بۆڵ بکات و گازاندە بکات، پارتی بەرپرسیارییەتی هەڵدەگرێت، پارتی بێ جەماوەری پارتی نەیتوانییوە هیچ بکات، پارتی پشت ئەستوورە بە پشتیوانی جەماوەرەکەی.

نێچیرڤان بارزانی ووتی: بۆ قۆناغی داهاتووش دیسان بە پشتیوانی ئێوە بەردەوام دەبین و سەردەکەوین و باشتر خزمەت بکەین و باشتر ووڵاتەکەمان ئاوەدان بکەینەوە، هاوکات کێشەکان چارە بکەین بۆ ئەوەی ژیانی هەمووان باشتر بکەین.

ووتی: ڕۆژی 20ـی پەیمانی ئێمە بۆ خوێنی شەهیدان دەچینە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ دەدەینە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی خۆڕاگری و ئاوەدانی و پێکەوەیی و ئارامی.


ئەم بابەتە 23095 جار خوێندراوەتەوە