نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی کرد

پەیامی کورد    ...   نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی کرد

شەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبای لە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بۆ جاری دووەم بە ئەمینداری گشتیی ڕەوتی فوراتەین.

شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە تۆڕی(ئێکس) پیرۆزبایی نامەیەکی بە زمانی عەرەبی بۆ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە کە تیایدا ھاتووە : "پیرۆزبایی لە برای بەڕێزم محەممەد شیاع سوودانی دەکەم، بە وەرگرتنەوەی متمانەی ئەندامانی دووەم کۆنگرەی ڕەوتی فوراتەین و مانەوەی بە ئەمینداری گشتی ڕەوتەکە".

لە تویتەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەوەش ھاتووە: ئەم نوێکردنەوە پێزانینی جەماوەرە بۆ ڕێباز و ئەزموون و کاریگەری بەڕێزتان لە سەر ئاستی نیشتمانی.

هاوکات ڕاشیگەیاندووە: لەناوی ھەرێمی کوردستان ڕۆڵی بەڕێزتان بەرز دەنرخێنین، بەخۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوون دەکەین بۆ خێروخۆشی عێراق و سەقامگیرییەکەی .

جێگای ئاماژەیە ڕەوتی فوراتەین لە ساڵی ٢٠٢١ لەسەر دەستی محەممەد شیاع سوودانی دامەزراوە.


ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە