نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە جۆزێف عۆن دەکات
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە جۆزێف عۆن دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جۆزێف عۆن دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆککۆماری لوبنان و جەخت لە ویستی خۆی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری نێوان هەرێمی کوردستان و لوبنان دەکاتەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شەممە 11-01-2025، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پیرۆزبایی لە جۆزێف عۆن کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆککۆماری لوبنان.
نێچیرڤان بارزانی هیوای سەرکەوتن بۆ جۆزێف عۆن دەخوازێت لە سەرکردایەتیکردنی لوبنان بەرەو سەقامگیری و گەشەکردن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان خواست و ویستی دووپات دەکاتەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری نێوان هەرێمی کوردستان و لوبنان بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشیان بکات.
ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە