نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ دەكات
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ دەكات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ دەکات و دەڵێت: ئێمە ھاوبەشییەکی بەھێزمان لەگەڵ ئەمریکادا ھەیە.
دووشەممە ٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دوای سوێند خواردنی یاسایی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) تویتەری پێشوو بەناوی خەڵکی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دۆناڵد ترامپ کردووە بەبۆنەی بوونی بە ٤٧ـەمین سەرۆکی ئەمریکا.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت:بەناوی ھەرێمی کوردستانی عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترامپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک ٤٧ـەمین سەرۆکی ئەمریکا.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: ئێمە دۆستایەتییەکی بەھێزمان لەگەڵ ئەمریکا ھەیە و چاوەڕێی کارکردنین لە نزیکەوە بۆ پێشخستنی ئاشتی و سەقامگیری و بەھا ھاوبەشەکان.
ئەم بابەتە 76 جار خوێندراوەتەوە