نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی فەرەنسا کرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی فەرەنسا کرد
ھەینی ١٣-١٢-٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی بە ناوی ھەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە فرانسوا بایرو کرد کە لەلایەن ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنساوە ڕاسپێردرا بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی فەرەنسا.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
بە ناوی ھەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە فرانسوا بایرو دەکەم کە لەلایەن ماکرۆن ەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و پێکھێنانی حکوومەتی نوێی فەرەنسا دەستنیشان کراوە. ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و بەرپرسیارییەتی نوێیدا بۆ دەخوازم.
لەو بڕوایەدام پەیوەندییە مێژوویییەکانی نێوان ھەردوولامان لە گەشەکردن و پێشکەوتن بەردەوام دەبن. پابەندی ھەرێمی کوردستان بۆ بەھێزکردنی ھاوکاری نێوانمان لە ھەموو بوارەکاندا دووپات دەکەمەوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە ئامانجە ھاوبەشەکانمان بکات.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
ئەم بابەتە 91 جار خوێندراوەتەوە