نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ڕاوێژکاری نوێی ئاڵمانیا کرد

پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ڕاوێژکاری نوێی ئاڵمانیا کرد

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە فرێدریک مێرز دەکات بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ڕاوێژکاری نوێی ئاڵمانیا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامە پیرۆزباییەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی لە فرێدریک مێرز دەکەم بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ڕاوێژکاری کۆماری فیدڕاڵی ئاڵمانیا و ھیوای سەرکەوتنی لەم پێگە نوێیەیدا بۆ دەخوازم".

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەروەھا ڕایگەیاند، "ھەرێمی کوردستان بە بایەخەوە دەڕوانێتە ئەو ھاوبەشییە نزیکەی لەگەڵ ئاڵمانیادا ھەیەتی و چاوی لە کاری پێکەوەیی زیاترە".

فرێدریک مێرتس سەرۆکی پارتی یەکیتی کریستیان دیموکراتی ئاڵمانیا، سێشەممە بە دەنگی ٣٢٥ ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە کۆی ٦٣٠ دەنگ، بە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ھەڵبژێردرا.


ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە