نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک کرد

پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی وەرزشی دهۆک و هاندەرانی ئەو یانەیە کرد بە بۆنەی سەرکەوتنیان بۆ جامی یانەکانی کەنداو.

ڕۆژی 23ـی تەمموزی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: بە گەرمی و پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە یانەی خۆشەویستی دهۆک و هەموو هاندەرانی دەکەم بۆ سەرکەوتنی ئێوارەی ئەمڕۆ بەرانبەر یانەی نەجەف لە بەغدا بەدەستیان هێنا و خۆی گەیاندە پاڵەوانێتی جامی یانەکانی کەنداو.

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندووە: ئەم سەرکەوتنە جێگەی دڵخۆشی هەموومانە و هیوادارم بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات و سەرکەوتنی گەورەتر بەدەست بهێنێت، هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە هەموو یاریزانان، سەرۆکی یانە و دەستەی کارگێری یانەی دهۆک کردووە بۆ ئەو سەرکەوتنە.


ئەم بابەتە 16405 جار خوێندراوەتەوە