نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له باڵیۆزى نوێى ژاپۆن کرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له باڵیۆزى نوێى ژاپۆن کرد
سێشەممە 2025/2/25 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی نوێى ژاپۆن لە عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ژاپۆن له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی ژاپۆن خۆشحاڵی خۆى به ده‌ست به‌كاربوونى و سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه ووڵاته‌كه‌ى به بایه‌خه‌وه له په‌یوندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هیواى خواست بتوانێت له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌یدا بره‌وى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان بدات.
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسووڵى ژاپۆن له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە