نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ده‌كات
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ده‌كات
دووشه‌ممه 2023/10/2 نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبرژاردنیه‌وه به لێپرسراوی ئه‌نجوومه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان، پیرۆزبایی لێ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی تازه‌یدا بۆ خواست.
لای خۆیه‌وه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سوپاسی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزبایی و پێزانینی خۆی بۆ به‌شداری به‌ڕێزیان له ڕێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كیتی نیشتمانی كوردستاندا دووپات كرده‌وه.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە