نێچیرڤان بارزانی پەیامێک بۆ ووڵاتی ئێران ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد    ...   نێچیرڤان بارزانی پەیامێک بۆ ووڵاتی ئێران ڕادەگەێنێت

سەبارەت بە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی ھێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بە نیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێری ھەواڵەکانی ڕووداوی ھێلیکۆپتەری ڕەئیسی دەکەم.

لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نووسیوویەتی: "بە نیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێریی ھەواڵەکانی ڕووداوی ھێلیکۆپتەری سەرۆک ڕەئیسی دەکەم".

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەروەھا نووسیوویەتی: "لە خوای مەزن داواکارم خۆیان و یاوەرانی باش و سەلامەت بن، دڵمان لایانە و نزای خێریان بۆ دەکەین، لەم کاتە سەختەدا بیرمان لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی ئێرانی دۆست و دراوسێدایە".


ئەم بابەتە 48240 جار خوێندراوەتەوە