نەتەوەیەکگرتووەکان بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان کرد

پەیامی کورد   ...   نەتەوەیەکگرتووەکان بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان کرد

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە ھەرێمی کوردستان و گەلەکەی کرد و، ئاماژەی بەوە دا، ھەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئارام و ھێمنانە بەڕێوەچوو.

سێشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، فەرحان حەق، جێگری ووتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی پڕۆسەکە پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی گەیاندە ھەرێمی کوردستان و گەلەکەی.

جێگری ووتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژەی بەوە دا، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی ئارام و ھێمنانە بەڕێوەچوو.

فەرحان حەق، ووتی : سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ھانی ھەموو سەرکردە سیاسییەکان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەدات بۆ بەردەوامبوون لە پاراستنی کەشێکی ئارام، ھاوکات داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات ھەر ناکۆکییەکی ھەڵبژاردن لە ڕێگەی دامەزراوە یاساییەکانەوە چارە بکەن و پڕۆسەی ھەڵبژاردن تەواو بکەن بۆ پێکھێنانی حکوومەتێکی گشتگیر بە زووترین کات.


ئەم بابەتە 8601 جار خوێندراوەتەوە