نەوزاد هادی تیشکی خستەسەر ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئۆرگانەکان
چوارشەممە ١٥-١-٢٠٢٥ کۆبوونەوەیەکی فراوان لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان - نەینەوا بەڕێوەچوو.
بەسەرپەرشتی نەوزاد ھادی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا و مەحموود ئێزیدی یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستن و نازم ھەرکی بەرپرسی لقی (١٧) ی پارتی و عەلی خەلیل بەرپرسی لقی (١٤) کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ کادیران و ئەندامانی لقەکان و بەرپرسی ناوچەکان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا نەوزاد ھادی تیشکی خستەسەر ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی پارتی لە سنووری نەینەوا و ھەروەھا میکانیزمەکانی ھەڵبژاردنی ئەندامان و بەرپرسان بۆ ئۆرگانەکان تاوتوێ کرا و پابەندبوون بە یاسا و ڕێساکانی هەڵبژاردن و ڕێنماییەکانی حزب و سەرکردایەتی دووپاتکرایەوە.
هاوکات نەوزاد ھادی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو پڕۆسەیە پڕۆسەیەکی دیموکراسیە و ئامانج لێی زیاتر بەرەو پێشبردنی پارتیمانە و ھەنگاوێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی بەھاکانی دیموکراسی و گەشەپێدانی سیاسی، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ڕێنمایی پێویست بۆ ئامادەبووان پێشکەش کرا دەربارەی پڕۆسەکە.
ئەم بابەتە 87 جار خوێندراوەتەوە