نەوزاد هادی : لەپێناو بەهێزترکردنی پارتی بەیەک تیم کاربکەن
پەیامی کورد ... نەوزاد هادی : لەپێناو بەهێزترکردنی پارتی بەیەک تیم کاربکەن
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ کادیر و ئەندامانی پارتی لە سنووری نەینەوا کۆبووەوە و داوای کرد کە بەیەک تیم کاربکەن لە پێناو بەھێزترکردن و پتەوکردنی زیاتری ڕێکخستنەکانی پارتی لە نەینەوا و دەشتی نەینەوا.
نەوزاد ھادی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ ئەندام و کادیرانی پارتی لە سنووری نەینەوا ئەنجامدا بە ئامادەبوونی ھەر یەک لە مەحموود ئێزدی یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستن و نازم ھەرکی بەرپرسی لقی ١٧ و عەلی خەلیل بەرپرسی لقی ١٤ کۆبوونەوەکە بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا نەوزاد ھادی سوپاسی گشت ئەندام و کادیر و لایەنگرانی پارتی لە سنووری نەینەوا کرد بەھۆی ئەنجامدانی کۆنفرانسە ناوخۆییەکانی حزب لەو سنوورە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو، ھەروەھا باسی لەوە کرد کە پارتی ماڵی ھەمووانە و جێگای ھەمووان دەبێتەوە لەو حزبە و ھەموو تاکێک دەتوانێت لە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی خزمەت بە خاک و نیشتیمان و ووڵات و پارتی بکات.
ھەروەھا لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا نەوزاد ھادی باسی لە بارودۆخی گشتی پارێزگای نەینەوا و دەورووبەری کرد و لە کۆتایی دا سوپاسی ئامادەبووانی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و ھەروەھا داوای کرد کە بەیەک تیم کاربکەن لە پێناو بەھێزترکردن و پتەوکردنی زیاتری ڕێکخستنەکانی پارتی لە نەینەوا و دەشتی نەینەوا.
ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە