هاتووچۆی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ بەڕێوبەرایەتی تێلێگرام داوای لێبوردنی لە بەکارهێنەرانی کرد
پەیامی کورد ... هاتووچۆی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ بەڕێوبەرایەتی تێلێگرام داوای لێبوردنی لە بەکارهێنەرانی کرد
تیمی مەسنجەری تێلێگرام ڕایانگەیاند : بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت لە ئیسرائیل و لوبنان و ئێران، تێلێگرام ڕووبەڕووی هاتووچۆی زۆر و بارکردنی بێ وێنە بووەتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕەنگە هەندێک لە بەکارهێنەران تووشی کێشەی پەیوەندی کاتی و کێشەی دەستڕاگەیشتن بە میدیا ببن.
بە هەوڵی تیمی تەکنیکیمان هێشتا تێلێگرام لە زۆربەی ووڵاتان بەردەستە و ئێستا هەموو کێشەکان بە تەواوی چارەسەر کراون. داوای لێبوردن دەکەین بۆ هەر ناڕەحەتییەک.
ئەم بابەتە 34981 جار خوێندراوەتەوە